تارق جه‌وهه‌ر : به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیر، په‌رله‌مانى كوردستان باس له‌ره‌وشی كاره‌با ده‌كات

27/12/2014 02:08:00 م
     تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى  راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند سه‌عات 10:30  پێش نیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 29 /12/2014 دانیشتنى ئاسایى ژماره‌  20  په‌رله‌مانى كوردستان له‌ خولی گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌خولى چواره‌مى هه‌لبژاردن به‌رێوه‌ده‌چێت. 
 له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: به‌پێى خاڵى (2) له‌برگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى (54) له‌په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ 1ى سالى 1992 ى هه‌مواركراو، به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنه‌كه‌ى دووشه‌ممه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی كاره‌با  له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاره‌با. 
 تارق جه‌وهه‌ر روونیشى كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاگاداركردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران، ئه‌مرۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا داواى له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه‌ سه‌عات 10:30 ى پێش نیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 29-12-2014  له‌ته‌لارى په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ به‌شدارى كردن ل دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ 20 له‌ خولى گریدانى سالى دووه‌م له‌خولى چواره‌مى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.  

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ