به‌به‌شداری وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و ئورده‌ن و مه‌غریب و عومان به‌رێوه‌چوو

19/12/2014 04:09:00 م
 سه‌عات 10ى سه‌رله‌بانى رۆژى 18-12-2014 به‌به‌شدارى وه‌فدێكى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى دوووه‌مى هاوبه‌شى نێوان سه‌نته‌رى توێژنه‌رى په‌رله‌مانى كوردستان وسه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عیراق و په‌رله‌مانى مه‌غریب و ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى ئورده‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتى رێكخراوى ویستمینسته‌ر فاونده‌یشتنى به‌ریتانى له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئورده‌ن ده‌ستیپێكرد، وه‌فدى دیوانى په‌رله‌مان پێكهاتبوو له‌ تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى  راوێژكارى راگه‌یاندن و به‌فرین حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى سه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بوه‌كاله‌ت  وفه‌رمان حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى به‌شى ئاى تى  و وشه‌وبۆ نه‌جمه‌دین شاره‌زا له‌ سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڤال عوسمان وه‌رگێر له‌سه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.  له‌مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى  كۆبونه‌وه‌كه‌دا  سه‌رۆكى وه‌فدی دیوانى په‌رله‌مان به‌ناوى به‌رێوبه‌رى گشتى دیوانى په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسى رێكخراوى ویستمینسته‌رى كرد بۆ رێكخستنى كۆبونه‌وه‌كه‌ وبه‌بایه‌خه‌وه‌ش ئاماژه‌ى به‌گرنگى بوونى سه‌نته‌ره‌كانى توێژنه‌وه‌كرد له‌ په‌رله‌مانه‌كان و  هه‌لوه‌سته‌شی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لاله‌نامه‌یه‌ كرد كه‌ له‌نێوان سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق  له‌21-1-2014 له‌هه‌ولێر له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون وهیواى خواست كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا  له‌نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت. 
 پاشان خاتوو  به‌فرین حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى سه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ى  په‌رله‌مانى كوردستان راپۆرتێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى كاروچالاكیه‌كانى سه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌ هۆكاره‌كانى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌  وكاروچالاكیه‌كانى له‌بوارى وۆركشۆپ و سیمینار كرد ورایگه‌یاند:  له‌2012 تا ئیستا سه‌نته‌ر 65 چالاكى جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه‌  3 توێژینه‌وه‌ى كارگێرى و چاپكردنى 7 نامیلكه‌ وبلاوكراوه‌ى جۆراوجۆر و ریكخستنى 9 خولى راهێنان و 17 كۆروسیمینار و  3 كۆنگره‌ و 4 شاندى په‌رله‌مان له‌گه‌ل چه‌ندین  كۆرو دیالۆگى كراوه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساكان وبابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به‌كارى په‌رله‌مان ئه‌نجامداوه‌. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌ چالاكیه‌كانى  داهاتووى سه‌نته‌ر كردو وتى : له‌ساڵى نوى كارده‌كه‌ین  بۆئه‌وه‌ى  به‌هاوكارى ویستمنسته‌ر 8 توێژینه‌وه‌ و 14 نامیلكه‌ وبلاوكراوه‌ى جیاواز له‌بوارى كارى  په‌رله‌مانى  چاپ بكه‌ن، و رێكخستنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لى كارگیرى سه‌نته‌ر ودابه‌شكرنى ئه‌رك وكاره‌كان به‌شێوه‌یكى پیشه‌یى و بابه‌تى وزانستی له‌كاری داهاتووسان ده‌بێت. 
   له‌به‌شیكى ترى راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌ گرفته‌كانى به‌رده‌م كاره‌كان وچۆنیه‌تى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ كارگیریه‌كان وده‌ستبه‌كاربوونى به‌روێوبه‌رى نوێى سه‌نته‌ر كرد . هه‌روه‌ك سوپاسى هه‌ماهه‌نگى وپشتیوانى به‌رده‌وماى رێكخراوى ویستمینسته‌ر فاونده‌یشى به‌ریتانى كرد بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ى  له‌گه‌ل سه‌نته‌ر ئه‌نجامیانداوه‌ . 
جیگه‌ى باسه‌ به‌رله‌ده‌ستپیكردنى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌م وه‌فدى دیوانى په‌رله‌مانی كوردستان  به‌یاوه‌رى وه‌فدى سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عیراق و په‌رله‌مانى مه‌غریب وئیرله‌نداى باكوور و سه‌لته‌نه‌ى عومان سه‌ردانى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئورده‌نیان  كرد كه‌ ماوه‌ى 6 مانگه‌ دامه‌زراوه‌.   
 
سه‌رۆكی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان پیشنیاری تۆرێكى هاوبه‌شی هه‌رێمایه‌تى له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌كان كرد
 
سه‌عات 9:30  سه‌رله‌به‌یانى  ئه‌مرۆ  19-12-2014 دووه‌م رۆژى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى  نێوان هه‌ردوو سه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان وئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عیراق  وسه‌نته‌رى  دارئه‌لخبره‌  له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئورده‌ن  ده‌ستى پێكرد، سه‌ره‌تاى  كۆبونه‌وه‌كه‌   خاتوو دینا ملحم   سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى  رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست وباكوورى ئه‌فریقیا  له‌ رێكخراوى  ویستمینسته‌ر  فاونده‌یشن .  ئاماژه‌ى به‌كاره‌كانى رۆژى یه‌كه‌م  و ئه‌و تیبینى وپرسیارنه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر راپۆرته‌كانى رۆژى یه‌كه‌م له‌باره‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ئیرله‌ندا وعیراق   خرابونه‌ روو،  پاشان له‌لایه‌ن نوێنه‌رى ئه‌و سه‌نته‌رانه‌وه‌ ولامى پێوییستیان درایه‌وه‌. 
دواتر د. صائب ئه‌لگه‌یلانى   پریزنته‌یشینێكى  له‌باره‌ى  كاروچالاكیه‌كانى دار الخبره‌  و رۆل وهاوكارییان   له‌پێشكه‌شكركدنی هاوكارى بۆسه‌نته‌رى  توێژنه‌وه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستان وعیراق  خسته‌روو.
 دواتر د. بادع الجبورى  جێگرى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راى عیراق له‌ وته‌یكدا ئاماژه‌ى به‌  رۆل وپشتیوانى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق  له‌سه‌رخستنى كاره‌كانى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ خسته‌روو.
 پاشان تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندن  له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وسه‌رۆكى وه‌فدى په‌رله‌مان  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌  به‌نوێنه‌رایه‌تى به‌رێوبه‌رى گشتى دیوانى په‌رله‌مان وته‌یه‌كى پێشكشه‌كرد وتیایدا ئاماژه‌ى به‌ سیاسه‌ت وپلان وستراتیژیه‌تى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى دیوان كرد  بۆ گه‌شه‌پیدانى كاره‌كانى به‌رێوبه‌رایه‌تى وبه‌شه‌كانى په‌رله‌مان  له‌سه‌رووى هه‌موانه‌وه‌  هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لى كاریگرى دیوانى په‌رله‌مان  كه‌ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 1992  بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ل پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌مى كارگیرى نوێ و پیدوایستیه‌كانى په‌رله‌مان له‌م قۆناغه‌دا بگونجێت. هه‌روه‌ك سه‌رۆكى وه‌فدى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر گرنگى بریارى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان و به‌شى بانكى زانیارى  و وه‌رگێران  كرد  ئاماژه‌ى به‌ گرنگى  كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كه‌ كرد وتیشكى خسته‌ر سه‌ر كاروچالاكیه‌كان و گرفته‌گانى به‌رده‌مى سه‌نته‌رو  نه‌خشه‌و پلانى داهاتوویان و ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تى ودیوانى په‌رله‌مانى كوردستان  به‌بایه‌خه‌وه‌ گرنگى به‌ گشه‌پدیانى سه‌نته‌رو دابینكردنى پێدوایسته‌یه‌كانى ده‌ده‌ن.
 له‌به‌شیكى ترى قسه‌كانیدا  باسی چۆنیه‌تى گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عیراق ودار الخبره‌  كرد،   پشتیوانى دیوان وسه‌نته‌رى توێژنیه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى بۆ واژۆكردنى  یاداشتانه‌مه‌ى لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى تویژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عیراق و دار الخبره‌  ده‌ربرى وپیشنیارى كرد  كه‌ تۆرێكى هاوبه‌شی هه‌رێمایه‌تى له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان دروست بكریت بۆ گۆرینه‌وه‌ى بیرورا و سوود وه‌رگرتن له‌ تویژینه‌وه‌كانى یه‌كتر،  هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ راوێژكاران وشاره‌زایان بۆ لیژنه‌كانى په‌رله‌مان دابینكراون  وپه‌رله‌مانیش هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندى كراوه‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ زانستیه‌كانى  زانكۆ وپه‌یمانگاكانى  كوردستان  ورێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندن هه‌یه‌ له‌پێناو گه‌شه‌پیدانى كارى لیژنه‌كان وچالاكتركردنى په‌رله‌مان.
 دواتر تارق جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تاى  سالى نویى 2015  به‌رێوبه‌رى  نوێى سه‌رنته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست به‌كارده‌بێت و ده‌كرێت دواى ئه‌وه‌ ئه‌و یاداشتانه‌مه‌ نێوان سه‌نته‌رى تویژینه‌وه‌ى هه‌ردوو په‌رله‌مانى كوردستان و عیراق گه‌لاله‌كراوه‌ له‌هه‌ولێر یا به‌غدا  واژۆبكرێت. له‌كۆتایى قسه‌كانیدا  ته‌ئكیدى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى  له‌گه‌ڵ رێكخراوى ویستمینسته‌ر  دووپاتركرده‌وه‌و داوایكرد  له‌چالاكیه‌كانى سالى نوێیاندا كارى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وبه‌شه‌كانى ترى په‌رله‌مانیش بكه‌ن , هه‌روه‌ك هیواى خوست یاداشتیكى هه‌ماهه‌نگى له‌نیوان دیوانى په‌رله‌مان وئه‌میندارێتى گشتى له‌په‌رله‌مانى عیراق واژۆ بكریت له‌پێناو كارى هاووبه‌ش وبه‌شدارى كردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ردوو په‌رله‌مان له‌ كۆرو كۆنفرانسه‌ نیوده‌وله‌تى وعه‌ره‌بیه‌كان  له‌پیناو گه‌شه‌پدیناى تواناى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى په‌رله‌مان. 
 دواتر  هه‌ریك له‌ خاتوو به‌فرین حسین  به‌رێوبه‌رى سه‌نته‌رى توێژنه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و خاتوو شه‌وبۆ نه‌جمه‌دین     به‌ه‌شداریان له‌ گفتوگۆكان  دا كرد و تیروانین و  پلانى سه‌نته‌رو كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م كاره‌كانیان روونكرده‌وه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌رووى رێكسختنى ئیدارى و ته‌رخانكردنى بودجه‌و ژماره‌ى توێژه‌رو راوێژكارو شاره‌ازایان له‌سه‌نته‌ره‌كانى توێژنیه‌وه‌. وپه‌یوه‌ندى سه‌نته‌ره‌كانیان له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تى ولیژنه‌كان و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى ترى په‌رله‌مان.
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان