یاساى زمانه‌ فه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوێندرا

14/12/2014 06:28:00 م
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندن به‌سایتى په‌رله‌مانى راگه‌یاند : سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى ژماره‌ 6 یاساى زمانه‌ فه‌رمیه‌كان له‌هه‌ریمى كوردستان- عیراق په‌سندكرد، كه‌ له‌ دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ 9ى رۆژى 29/10/2014 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان ته‌ریشعراوه‌، و پاشان سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌نووسراوى فه‌رمی ژماره‌ 4/3/4159 له‌رۆژى 20/11/2014 ده‌قی یاساكه‌ى ئاراسته‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردو له‌رۆژى 3/12/2014 به‌بریارى ژماره‌ 16 له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ یاساى زمانه‌ فه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوێندرا. هه‌روه‌ك راوێژكارى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ له‌ماده‌ى یه‌كه‌م باس له‌ زمانه‌كانى كوردى وعه‌ره‌بى ده‌كا وه‌ك دووزمانى فه‌رمى له‌عیراق و له‌ماده‌ى دووه‌میش باس له‌زمانه‌كانى پێكهاته‌كانى ترى وه‌ك توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن ده‌كات، كه‌له‌پال زمانى كوردى به‌ زمانى فه‌رمى داده‌نرین له‌ یه‌كه‌ ئیداریه‌كانى خۆیان ، هه‌روه‌ك روونى كرده‌وه‌ یاساكه‌ له‌27 ماده‌ پێكهاتووه‌ و له‌رۆژى بلاوكردنه‌وه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قائیعی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ