سیمینارێكی تایبه‌ت به‌پرسی هاتوچۆ بۆ په‌رله‌مانتاران رێكده‌خرێت

01/12/2014 01:19:00 م
سه‌عات 02:00 پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 01/12/2014 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمی هاتووچی هه‌رێم و كێشه‌و گرفته‌كانی،سیمینارێكی تایبه‌ت به‌پرسی هاتوچۆ بۆ په‌رله‌مانتاران رێكخست.
له‌سیمیناره‌كه‌دا، كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رو ده‌رجه‌دارانی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن د.سه‌رباز شێخ نه‌جیب ئه‌ندازیاری لێكۆڵه‌ری سویدی-ه‌وه‌ چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌پرسی هاتووچۆ له‌هه‌رێم به‌به‌راورد به‌سیستمی وڵاتانی پێشكه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانتاران خرانه‌روو.
هه‌ر له‌سیمیناره‌كه‌دا، نه‌خشه‌ی رێگه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی هاتووچۆی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانتاران روونكرانه‌وه‌. له‌چوارچێوه‌ی پێشنیازه‌كانیشدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی هاتووچۆی هه‌رێم، رۆڵ و به‌رپرسیارێتی په‌رله‌مان له‌چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی سیستمێكی هاتووچۆی پێشكه‌وتوو گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌شدا رۆڵ و به‌رپرسیاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو ده‌زگای جێبه‌جێكردن و هاووڵاتیانش بۆ پابه‌ند بوون به‌جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی هاتووچۆوه‌ باسی لێوه‌كرا.
 جێی ئاماژه‌یه‌، د.سه‌رباز شێخ نه‌جیب، پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه‌، ئه‌ندازیاری لێكۆڵه‌ری سویدی و بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له‌به‌شی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه‌ دواتر روویكردۆته‌و ئه‌ووروپاو، بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌ئه‌ندازیاری جێبه‌جێكردن له‌زانكۆی شاهانه‌ی سویدی هێناوه‌ و له‌هه‌مان زانكۆش بۆته‌ مامۆستا و بۆ ماوه‌یه‌كیش كارمه‌ند بووه‌ له‌ده‌زگای رێگاوبانی هه‌مان وڵات و دواتریش بۆته‌ لێكۆڵه‌ر له‌ده‌زگای رێگاوبانی سوید. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678