سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات

19/11/2014 02:16:00 م
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
لەکاتێکدا هێزی پیشمەرگەی کوردستان،  لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕی تیرۆرستانی داعشدان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئومێدەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنە یەک لە دوایەکەکانی پێشمەرگەی کوردستانن، بەداخەوە  دڵێکی ڕەشی خۆکوژ لەپایتەختی هەرێمی کوردستان کردەوەیەکی تیرۆرستی ئەنجامدا، بەو بۆنەیەوە چەندین هاوڵاتی سڤیل و بێ گوناه بوونە قوربانی. بەو بۆنەیەوە بەناوی خۆمان و پەرلەمانی کوردستانەوە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆرستییە دەکەین و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە خەونێکی نەزۆک و دۆڕاو دەزانین.
داواش لەهێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و هاوڵاتیان دەکەین، چاوکراوەتربن و بەگیانی نیشتمانی بەرزەوە، هەوڵی شکستپێهێنانی ئەو هەوڵانە بدەن کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک دەدەن. بە دڵنیاییەوە ئەم کردەوە ترسنۆکانە چۆک بە ئیرادەی گەلەکەمان دانادات و سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ئازادیخوازانە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و مردن و سەرشۆڕی بۆ هێزە تاریکبین و مەرگدۆستەکان.
                                            د.یوسف محەمەد سادق
                                      سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
                                      ١٩ی نۆڤەمبەر

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ