خولێكی میدیا بۆ خانمه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان

09/11/2014 11:43:00 ص
رۆژانی  7-9 /11/ 2014 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی UN-Women ، خولێكی میدیایی بۆ ئه‌ندامه‌ خانمه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌.
خوله‌كه‌ تایبه‌تبوو به‌ میدیاو هه‌ڵسوكه‌وتی میدیایی، كه‌تێیدا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و پێدانی زانیاری به‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونكرایه‌وه‌. هه‌ر له‌خوله‌كه‌شدا، ژماره‌یه‌ك پێشنیازو تێبینی به‌په‌رله‌ماناران درا تاوه‌كو له‌چاوپێكه‌وتن و كاره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی  له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت له‌داهاتوودا له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوازو ته‌كنیك په‌یام و مه‌به‌سته‌كانیان بگه‌ینن.
جێی ئاماژه‌یه‌، وانه‌كانی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن شاراه‌زایانی جیهانی و كارمه‌ند له‌ده‌زگای رۆیته‌رز، (می علم) سه‌رۆكی پێشكه‌شكارانی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌بوزه‌بی و (سارا ویچد) شاراه‌زایی میدیایی پێشكه‌شكران. 
 
 
 
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678