سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان پڕۆژه‌ یاساى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاووتوێ دەکات

19/10/2014 12:00:00 م

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ  19/10/2014 له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستانكۆبونه‌وه‌یه‌كى ڕاوێژكارى  بۆ گفتوگۆكردن  له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى  به‌رێوه‌چوو كه‌ تیایدا  نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان  له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌راوێژكاران په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا تاووتوێى كێشه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایانه‌ كرا كه‌ یارمه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌گرنه‌ خۆ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشنیارو بیرورا له‌نێوان ئاماده‌بووان ئالوگۆر كراو بریاریشه‌ بۆ درێژه‌دان به‌و بابه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی تر ئه‌نجام بدرێت..
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان