سه‌نته‌رى توێژینه‌ه‌ سمینارێكی كراوه‌ له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌نجام ده‌دات

24/09/2014 01:18:00 م

سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 24/9/2014 له‌ هۆڵى په‌ناگیرى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌نته‌رى توێژینه‌ه‌ سمینار و گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئاماده‌كاری  بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ژماره‌ 23ى ساڵى 2007.
له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌  ئه‌ندامانى لێژنه‌ى یاسایی و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارن و   به‌شێك له‌راوێژكارانی په‌رله‌مانـ ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تى پسپۆر و شاره‌زا و كه‌سانى ئه‌كادیمى له‌ بواره‌كانى یاسا و داواكارى گشتى و دادوه‌ر و پارێزه‌ر . ئاماده‌بووان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و برگه‌و ماددانه‌ كرد كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌  پێگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى  و ته‌مه‌نى خانه‌نشینى دادوه‌ر و پێدانى مافی پێشنیاز كردنى پرۆژه‌ یاسا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و گواستنه‌وه‌ى داواكاری گشتى له‌ وه‌زاره‌تى داده‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، و هه‌ر پێشنیارێكى دیكه‌ش سه‌باره‌ت به‌و یاساییه‌ كه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ به‌ پێویست بزانرێت.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678