سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان ره‌شنووسى پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ رێكخستنى مافى پێكهاته‌كان ئاماده‌ ده‌كات

27/08/2014 01:43:00 م
سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 26/8/2014 سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان  سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌رێكخستنى مافى پێكهاته‌ ئایینى ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا.
 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتار له‌لیژنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌راوێژكارانی په‌رله‌مان و  نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی وئایین وئاینزاكانى كوردستان له‌توركمان وئاشورى وكلدان وسریان وئه‌رمه‌ن وكوردانى ئێزیدى وشه‌به‌ك وكاكه‌یى ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ كرا  كه‌ تایبه‌تن به‌ رێكخستنی مافی پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌كوردستاندا. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌گیانى هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارییه‌تى و له‌ژێر رۆشنایى رێككه‌وتننامه‌و راگه‌یاندنه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌ پاراستن وپه‌ره‌پێدانى مافى پێكهاته‌كان گفتوگۆیه‌كى چڕ وفراوانى له‌باره‌وه‌ كرا.
سه‌ره‌نجام كۆبوونه‌وه‌كه‌ ره‌شنووسى پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ رێكخستنى مافى پێكهاته‌كان ئاماده‌كرد وبڕیاروایه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى بكه‌ن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ