سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانى پێكهاته‌كانی هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كات

17/08/2014 12:45:00 م
سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 17/8/2014 بۆ گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای  پرۆژه‌یاساى ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانى پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كه‌ په‌یوه‌ندى مێژووى و رۆشنبیرى هاوبه‌ش له‌ نێوانیدا هه‌یه‌ و له‌سه‌ر بنچینه‌ى هاوڵاتى بوون  و به‌ده‌ر له‌ ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینى و ئاینزا له‌خۆ ده‌گرێت،  سه‌نته‌ری  توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنى سێیه‌میدا گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى بۆ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى گفتوگۆكان تایبه‌ت بوون به‌ وه‌رگرتنى سه‌ره‌نج و پێشنیازه‌كان له‌سه‌ر ده‌قی ره‌شنووسى پرۆژه‌یاساى ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانى پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ، ته‌وه‌رى دووه‌میش تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داخوازى هه‌نووكه‌یی پێكهاته‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ى ئێستا كه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه‌ , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریاردرا لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌ دوو كه‌س به‌شداربێت تێیدا و ره‌شنوسى پرۆژه‌ یاساكه‌ دابرێژنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م مافه‌كانى پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى تێدا به‌رجه‌سته‌ ببێت.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ