په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی چوار شه‌ممه‌ متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌دات

17/06/2014 08:56:00 ص

.

له‌مباره‌یه‌وه‌ زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان راىگه‌یاند:

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (10) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (3)ى پاش نیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/6/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

1.       متمانه‌دان به‌ كابینه‌ى وه‌زاری هه‌رێمى كوردستان پاش خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاندیدى راسپێردراو بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت، به‌پێى بڕگه‌ى (4) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌ش) له‌ یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

2.       سوێندخواردنى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرانى كابینه‌ى وه‌زاری هه‌شته‌مى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (6) له‌ یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.

3.       خوێندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌م له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رێز یوسف محمد صادق بانگهێشتى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانى كردوه‌ كه‌وا له‌كات و ساتى دیاریكراو ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بن كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بانگهێشت

بۆ/گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (10)ى ئاسایى خولی گرێدانی دووه‌م ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌كاتژمێر (3)ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشـــــه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/6/2014 دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

 

                                       له‌گه‌ڵ رێزدا

 

یوسف محمد صادق

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان

 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ