سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ موسلمانى جیهان وعیراق و كوردستان پیرۆز ده‌كات

07/08/2013 06:43:00 م

به‌ناوى خواى گه‌وره‌وه‌ میهره‌بان

( ومن يعظم شعائر الله فانها من تقوي القلوب) صدق الله العظيم

      به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسلمانى جیهان وعیراق وكوردستان و كه‌سوكارى سه‌به‌رزى شه‌هیدان  وهێزى پێشمه‌رگه‌ وته‌واوى گه‌له‌كه‌مان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى  كوردستان ده‌كه‌ین، له‌خواى گه‌وره‌ ومیهره‌بان داواكارین نوێژو رۆژیى ونزاى هه‌موولایه‌كى قبولكردبێت، هیوادرین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ببیته‌ مایه‌ى ئاشتى وئاوه‌دانى وخۆشگوزه‌رانى زیاتر بۆ هه‌ریمى كوردستان، وقولكردنه‌وه‌ى گیانى لیبورده‌یى ویه‌كتر قبولكردن وپێكه‌وه‌ژیان  له‌نێوان سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانى عیراقدا .

    هه‌روه‌ها ئومێده‌وارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ بۆ كوردانى رۆژئاواى كوردستان ببێته‌ مایه‌ى كۆتایى هاتنى نه‌هامه‌تیه‌كان وپاراستنى یه‌كریزى هیزه‌ سیاسیه‌كان وسه‌ركه‌وتنى ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر تیرۆریستان و دوژمنانى ئاشتىو ئازادى وپێكه‌وه‌ژیان له‌ رۆژئاواى كوردستاندا.

جاریكى تر جه‌ژنى قوربان له‌هه‌موولایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواداین هه‌موولا  له‌سایه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى ئه‌زموونى دیموكراسى وفیدرالى هه‌رێمى كوردستان به‌خێر وخۆشى ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزانه‌ به‌رێ بكه‌ین.

 سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان

7/8/2013


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ