سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی لیژنه‌ی ماف و ئازاددیه‌كانی ئاین له‌جیهان كۆبۆوه‌.

12/03/2008 12:24:00 م

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/3/2008 له‌هۆڵی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی مادده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌ببونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی لیژنه‌ی ماف و ئازاددیه‌كانی ئاین له‌جیهان كۆبۆوه‌.

 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی لیژنه‌ی ماف و ئازادییه‌كانی ئاین له‌جیهان له‌باره‌ی ده‌رفه‌تی به‌رێوه‌بردن و پیاده‌كردنی ته‌قس و رێوره‌سمه‌ ئاینیه‌كان و ره‌وشی ناوچه‌كانی پارێزگای موسڵ به‌تایبه‌تیش ئێزیدی وئاشورییه‌كان و پێگه‌ی ئاین له‌پرۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، پرسیاریان ئاراسته‌ی سكرتێری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا سكرتێری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئایینی و نه‌توه‌یه‌كانی كوردستانیان ده‌كرد ئه‌وه‌یان بۆ وه‌فدی میوان روونكرده‌وه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان دووره‌ له‌توندوتیژی ئاینی به‌رامبه‌ر ئاینه‌كانی ترو هیچ ده‌زگایه‌كی ئاینی له‌هه‌رێم كه‌س سزا نادات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئه‌وان بیر ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان به‌وه‌فده‌كه‌ راگه‌یاند:‌ ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ نموونه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینه‌ جۆراوجۆره‌كان.

 

 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان