كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌'

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/4/2015 لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى د.فرسه‌ت سۆفى سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌  و  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ له‌ هۆڵى ماده‌ى 140 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ درێژه‌ پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌یه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌ی ئاماده‌كراوی په‌یڕه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان كه‌ تیایدا ئه‌و به‌ند ‌و بڕگانه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی لیژنه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كراوه‌ داڕشتنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، د. فرسه‌ت سۆفى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆ، به‌ سایتی په‌رله‌مانى راگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌توانین بڵێین دوا كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌مانه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئاماده‌كراوى په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ‌و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌دواداچون بكه‌ین به‌ هه‌موو ئه‌و به‌ند و بڕگانه‌ى كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى تردا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه‌ و دایانده‌ڕێژینه‌وه‌ ‌و  رێكیان ده‌خه‌ین".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌سه‌ر هه‌فته‌ وه‌ستاوه‌ لیژنه‌كه‌ كاره‌كانى خۆى ته‌واو ده‌كات و پڕۆژه‌ ئاماده‌كراوى په‌یڕه‌وه‌كه‌ پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات".

رۆژمێرى رووداوه‌كان

 
 
 
 
 
           
1111